ماسکی خوماڵی بو پەڵەی روخسار
About ماسکی خوماڵی بو پەڵەی روخسار
Lahm Ebelkesheda Ashnatan Dakhin Be Pashtrin 15 Maski Khomaji Aasan Bu Aamadgarden
روخساری مرۆڤ وەك باقی ئەندامانی دیكەی جەستەی پێویستی بە خۆراك و پرۆتین و ڤیتامین هەیە، پێویستە ئەو ڤیتامین و خۆراكانەی پێ ببەخشین كە پێستێكی تەندروست و سەرنج راكێشمان هەبێت
15 ماسكی ماڵی بۆ لەناو بردنی پەلەی روخسار نابێت تەنها پەنا بۆ لێزەر و كرێمە گرانبەهاكان بەرین، دەتوانین بە كرێم و ماسكی خۆماڵی تا ئەندازەیەك ئەم پەلانە كەم رەنگتر و بەڵكو لە ناویشیان بەرین.
لەم ئەپلکەیشنەدا چەندین رێنەمایی بۆ ئەو كارانەی پێویستن بڵاو كراونەتەوە، رەنگە ئێوەش بزانن ماسكی روخسار، ئاسانترین و بێزیانترین رێگایە بۆ لەناو بردنی پەڵەی دەموچاو، زیبكە و سافكردنی پێست.
لەم پڕوگرامەدا دەمانەوێت پێتان نیشان بدەین كە بەچ شێوەیەك و بەچەند ڕێگایەكی سادە و سوود وەرگرتن لەچەند ماسكێكی ماڵی بۆ روخسارتان لە دەست پەلەكانی دەموچاو دەرباز بن و پێستێكی ساف و بریقەدارتان هەبێت.
بەرلە هەموشتێك خراپ نییە بزانین كە هۆكاری دروستبوونی پەلە لەسەر دەموچاو چییە.
بەر بڵاوترین پەلەش لە نێوان ئافرەتاندا پەلەی دوای مندال بوونە واتە نیشانەكانی دوای دووگیانی
هەروەها چەندین هۆكاری دیكە هەن بۆ دروستبوونی پەلە لەسەر دەم و چاو، ئەویش بریتییە لە تێپەر بوونی تەمەن یان بەساڵاچوون یا كێشەی ژێنێتیكی یا هەوكردنی زیان بەخش یاخود بەكار هێنانی دەرمانی كیمیای و خواردنی ناتەندروست و كەم خواردن،
هۆكارەكانی نەخۆشی پێست، كێشەی هۆرمۆنی، كمبوونی ڤیتامینەكان و لەكۆتایشدا نوێبوونەوەی نەخۆشی ئاسم و كێشەی جگەر.
ئایا ماسك هیچ كاریگەریەكی هەیە بۆ لەناو بردنی پەلەی دەموچاو؟
ناتوانین ئینكاری ئەوە بین كە نوێبوونەوەی پەلەی دەموچاو وەك كابووسێك ئازار بەخشە. واتە پێویستە شێوازێكی باش و بێزیان بۆ لابردنی پەلەی دەمو چاو بدۆزینەوە، لێرەدا پرسیار دروست دەبێت كە ماسكی دەموچاو، چەند سوودی هەیە بۆ لەناو بردنی پەلەی دەموچاو رێگری كردن لە زیاد بوونیان؟ بهێلن با وەڵامی ئەم پرسیارە بەم شێوەیە وەڵام بدەینەوە: بەر لەوەی بۆ لەناو بردنی پەلەی دەموچاو بیر لە ماسك بكەینەوە، واباشترە بیر لە دانانی رجیمێكی سەلامەت و تەندروست بكەینەوە.
ماسكەكان كاریگەرییەكی فرەوانیان هەیە بۆ لەناو بردنی پەلەی دەمو چاو و كێشەكانی پێستی دەموچاو، بۆ ئەوەی كاریگەرییەكەی بەو شێوەیە بێت كە دەتەوێت پێویستە لە بەكار هێنانیاندا ئارام گربیت و بەردەوامیت هەبێت تا كاریگەرییەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو دیار بێت.
ماسكەكانی خۆماڵی و ئەو ماسكانەی لە بازاڕ هەن هەر دوویان دەتوانن بۆ لەناو بردن و كم رەنگ كردنی دەموچاو و كاریگەر بن، ئەگەر دەتانەوێت لە نێوان ماسكەكانی ئامادە كە لە بازاڕەكان داهەن بۆ لەناو بردنی پەلەی كانی دمو چاو بەكار بهێنن، باشترە بەر لەكرین چاو لە تایبەتمەندییەكان و پێكهاتەكانی بكەن، پێویستە ماسكێكی شیاو بێت بۆ دەم و چاو.
ئەگەر پێتان باشترە شێوازی سروشتی بەكاڕ بێنن، باشتر وایە ئەو ماسكانەی خۆتان دروستی دەكەن بەكاری بهێنن، بەڵام ئاگادار بن لەكاتی بەكاڕ هێنانی ئەم ماسكە سروشتییانەی بەكاری دەهێنن پێویستە بەردەوام بن لە بەكار هێنانی ئەم ماسكانە بە درێژای دوو هەفتە بەشێوەیەكی بەردەوام بۆ ئەوەی بتوانێت چارەسەریان بكات .
ئەگەر لەكاتی بەكار هێنانی ماسكە سروشتییەكانی دژە پەلەی پێست پێداویستی بەكار هێنانی جوانكاری بەكار دەهێنن، پێویستە ئەو مادانە بەكاڕ بهێنن كە نابنە هۆی داخرانی كونیلەكانی پێست.
بو زانینی بابەتەکان ئەپەکە دابەزینن ئێستا بەردەستە بفەرموون ...
What's new in the latest 1
ماسکی خوماڵی بو پەڵەی روخسار APK معلومات
کے پرانے ورژن ماسکی خوماڵی بو پەڵەی روخسار
ماسکی خوماڵی بو پەڵەی روخسار 1
APKPure ایپکےذریعےانتہائی تیزاورمحفوظڈاؤنلوڈنگ
Android پر XAPK/APK فائلیںانسٹالکرنےکےلیےایککلککریں!