حەج وعومرە
5.0 and up
Android OS
Acerca del حەج وعومرە
yam اپlikishe haj and omrari tێda ڕwon karawtaw wa guranga bۆ hamuu kes bekhwێnێtaw
بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى
حەج و عومرە هەردووكیان واجبن یەك جار لە ژیاندا لەسەر هەموو موسڵمانێكی باڵغ بووی عاقڵی ئازادی بەتوانا لە لاشەو ماڵ، كە ڕێگەشی پێ بدرێت و ئەمین بێت، خوای گەورە فەرموویەتی:
[ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً] (سورة آل عمران: 102).
واتە: حەجی ماڵی خوا واجبەو حەقێكی خوایی یە لەسەر هەموو ئەو كەسانەی توانایان هەبێت.
وە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (( إِنَّ الْعُمْرَةَ قَدْ دَخَلَتْ فِي الْحَجِّ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ)) صحيح مسلم.
واتە: عومرەش هاتۆتە ناو حەج كردنەوە تا رَۆژی قیامەت، كەواتە عومرەش واجب بووەو پێویستە هەردوكیان بكرێن.
چون ئافرەتان حەج بەکەن لەگەڵ ئەو مەرجانەی پێشودا پێویستە مەرجێكی تریشی تێدا بێت كە ئەویش بریتیە لە : ( لەگەڵ بوونی مێردەكەی یان پیاوێكی مەحرەم بۆی ) بۆ ئەوەی بتوانێت سەفەر بكات بۆ حەج.
عبدالله ی كوڕی عەباس (رەزای خوای لێ بێت) ووتی : گوێم لێ بوو پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو (لا يخلو رجلٌ بامرأة إلاّ ومعها ذو محرم، ولا تسافر المرأة إلاّ مع ذي محرم ) رواه مسلم/ 1341.
واتە: با هیچ پیاوێك لە گەڵ ئافرەتێكی بێگانەدا تەنها نەبێت، ئیللا مەگەر ئافرەتەكە مەحرەمێكی خۆی لەگەڵ بێت، وە باهیچ ئافرەتێكیش سەفەر نەكات ئیللا بە مەحرەمەوە نەبێت.
پیاوێكیش كە ئەو فەرمودەیەی بیست هەستاو ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا خێزانم خۆی دەرچووە بەرەو حەج، وە منیش بەنیازی فڵانە غەزوەم كە بۆی بچم، پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: بڕۆ دەرچۆو بگە بە خێزانت و لەگەڵ ئەودا حەج بكە.
بو زیاری زیاتر ئەپەکە بەردەستە دەتوانن دایبەزینن ...
Novedades más recientes 1
Información de حەج وعومرە APK
Descarga rápida y segura a través de APKPure App
¡Un clic para instalar archivos XAPK/APK en Android!