پەیوەندی نێوان قورئـان و دڵ
5.0 and up
Android OS
Acerca del پەیوەندی نێوان قورئـان و دڵ
Lahm اپلکیسینه DA BASIKI POkhti پیونادی Nachwan Qur'an y D ڵ Dakhin
خوای پەروەردگار زیادە ڕێز و شەرەفێكی بەمرۆڤ بەخشیوە و فەزڵی داوە بەسەر زۆرێك لە دروستكراوەكانی خـۆیدا، لەناو مرۆڤەكانیشدا بەتایبەت ئەوانەی شوێن پێغەمبەران كەوتوون و باوەڕیان بە پەیامەكانی هێناوە ڕێزدارتر و پلەبەرزترن لەوانی تر، وە لەناو جەستەی هەر مرۆڤێكیشدا پارچە گۆشتێك هەیە كە لە هەموو ئەندامەكانی تر بایەخ و زێدە گرنگی پێ دراوە و هەمیشە گوتاری قورئان ئاراستەی ئەو كراوە، بەشێوەیەك كە باش بوونی ئەو سەردەكێشێت بۆ چاك بوونی تەواوی ئەندامەكانی تری، وبەپێچەوانەشەوە، وە هەروەها كاریگەری خۆی هەیە، ئەو پارچە گۆشتەش بریتیە لە دڵ، لەبەر بەپێزی و پایەی دڵە كە شوێن و نشینگەی ئیمان وباوەڕە و جێگەو لانكەی ئەو پەیامەیە كە خوای پەروەردگار بەخشیویەتی بە مرۆڤ.
بۆیە بەڕێزان: ئەوەی مەبەستە لێرەدا بووترێت ئەوەیە كە قورئان چۆن باسی دڵی كردووە و دڵیش چۆن قورئانی لە ئامێز گرتووە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی و بایەخی قورئان لەبەر ئەوەی خۆی پیرۆز و پڕبایەخە دەبێت شوێنەكەی لەمرۆڤدا بەبایەخترین ئەندام بێت و پایەبەرزترین شوێن بێت كە دڵە. هەر لەبەر ئەوەیە كە گوتارە قورئانیەكان ڕاستەوخۆ ئاراستەی دڵ كراون چونكە گشت ئەندامەكانی تری جەستە شوێنكەوتەی دڵن و گوێڕایەڵی ئەون، جگە لەوەش دڵ بزوێنەری كردارەكانە و هەتا لەوێوە فەرمان دەرنەچێت و حەز و ئارەزووی دڵی لەگەڵدا نەبێت ئەوا كارەكە نایەتە جێ بەجێكردن، و ئەگەریش كارەكە ئەنجام درا ئەوا بەپێی نیەتی دڵ پاداشت و سزای بۆ دەنووسرێت، كەوابوو دڵ پێش كردنی كارەكە و دوای ئەنجامدانی كارەكەش هەر پێوەرەو پشتگوێ خستنی بۆ نیە.
پێغەمبەری خـوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە گرنگی دڵ دەفەرموێت: (( أَلاَ وَإِنَّ فِي الجَسَدِ مُضْغَةً: إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الجَسَدُ كُلُّهُ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الجَسَدُ كُلُّهُ، أَلاَ وَهِيَ القَلْبُ)) ( متفق علیه ) واتە: ئاگادار بن كە لە جەستەدا پارچە گۆشتێك هەیە: ئەگەر هاتوو چاك بوو ئەوا هەموو جەستە چاك دەبێـت، ئەگەریش هاتوو خراپ بوو ئەوا هەموو جەستە خراپ دەبێت، ئەویش بریتیە لە دڵ.
هەروەها وەكو وتراوە:
للقلبِ سِـرٌ لَيسَ يعـرفُ قَـدرَهُ إلاّ الـذي آتـاهُ لِلإنـسـانِ
واتە: دڵ نهێنیەكی هەیە هیچ كەس ئەندازەی نازانێت تەنها ئەوە نەبێت كە بەخشیوەیەتی بەمرۆڤ.
یان پێشەوا ابن القیم بەڕەحمەت بێـت سەبارەت بە دڵ دەڵێت:
قطعُ الـمَسافـةِ بالقلوب إليهِ لا بالسيـر فـوق مـقـاعد الـركـبان
واتە: بڕینی ڕێگابۆ لای خوا بە دڵە نەوەك بە ڕێكردن و بەسواری ئاژەڵان.
هەروەها پێغەمبەری خــوا صلى الله عليه وسلم ئاماژەی بۆ سنگی كردووە سێ جار و فەرموویەتی:(( التَّقْوَى هَاهُنَا)) ( صحیح مسلم) واتە: تەقوا لێرەدایە.
جا دەمەوێ ئەم بابەتە گرنگە بەچەند تەوەرێك بخەمە ڕوو بەم شێوەیەی خــوارەوە:
قورئان بۆ سەر دڵ دابەزیوە
خوای گەورە دەفەرموێت:[وَإِنَّهُ لَتَنْزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (192) نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ (193) عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ (194) بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ (195) ] ( الشعراء ) واتە: بێگومان ئەو قورئانە نێردراوی پەروەردگاری جیهانەكانە، جوبرەئیلی دەستپاك و ئەمین هێنایە خوارێ، بۆ سەر دڵی تـۆ، تا ببی بەیەكێ لە ترسێنەران و خەڵكی پێ بترسێنی، ئەمەش بە زمانێكی عەرەبی ڕوون وئاشكرا دابەزێنراوە.
لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: [قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّهِ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (97) ] ( البقرة ) واتە: ئەی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم پێیان بڵێ: هەركەسێك دوژمنی جوبرەئیلە، ( بابزانێـت) كە هەر ئەو جوبرەئیلە بەفەرمانی خـوا ئەو قورئانەی دابەزاندۆتە سەردڵـت كە كتێبە پێشووەكان بەڕاست دادەنێت و ڕێنموونی بۆ چاكە دەكات و مژدە بەخشیشە بە ئیمانداران.
پێشەوا ابن تیمیە بەڕەحمەت بێت لە كتێبی " التحفة العراقیة " دا لە دوای باسێكی درێژیەوە سەبارەت بە حاڵی دڵ لە كۆتاییدا دەڵێت: ئەوەی باسمان كرد ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە بنچینەی دین لە ڕاستیدا بریتیە لە كاروباری ناخ ودڵ، كە پێك دێت لە زانست و كردەوە، وە كردەوە دیارو ئاشكراكانیش هیچ سوودێكیان نیە بەبێ ناخ و دڵ.
هەربۆیە دڵی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ساز و ئامادە كرا بۆ وەرگرتنی قورئان و ئەوەش لەفەرموودەدا هاتووە بەم شێوەیە:
بو زانیاری زیاتر ئاپەکە بەردەستە
Novedades más recientes 1
Información de پەیوەندی نێوان قورئـان و دڵ APK
Descarga rápida y segura a través de APKPure App
¡Un clic para instalar archivos XAPK/APK en Android!