À propos de Halabja 24
24: دەنگی پایتەختی ئاشتی
24 heures sur 24
ئێمە کێین؟ "هەڵەبجە ٢٤" پلاتفۆرمێکی هەواڵیی و زانیاریی سەربەخۆیە، تایبەتە بە گواستنەوەی وردەکارییەکانی ژیان لە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری. ئەمە وەک دەنگێکی ڕاستەقینە و ٢٤ کاتژمێری بۆ ئەم شارە دامەزراوین، تاوەکو هەموو ڕووداوە سیاسی، خزمەتگوزاری و کولتورییەکان بە شێوازێکی پیشەیی و مۆدێرن بگەیەنینە بینەرانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.
دیدگای ئێمە: ئامانجمان ئەوەیە "هەڵەبجە ٢٤" ببێتە سەرچاوەی یەکەم و جێگەی متمانەی هەموو هەڵەبجەییەکان. ئەمانەوێت پاشخانە مێژووییە دەوڵەمەندەکەی ئەم شارە و هەوڵەکانی بۆ ئاوەدانکردنەوە وەشەپێدان، بە هەموو جیهان بناسێنین و ببینە Il s'agit de personnes âgées et de personnes âgées.
پەیامی ئێمە: کارکردن بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان وەک خۆی، تیشک خستنە سەر کێشە و داواکارییەکانی خەڵک، و پشتگیریکردنی ناسنامەی ڕۆشنبیری و زانستیی هەڵەبجە. ئێمە پابەندین بە پاراستنی پیرۆزیەکانی ئەم شارە و کارکردن بۆ داهاتویەکی گەشتر لە ڕێگەی میدیایەکی هۆشیارەوە.
بەهاکانی ئێمە:
ڕاستگۆیی: گواستنەوەی هەواڵەکان بە بێ چەواشەکاری و بە پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو.
خزمەتگوزاری: پەیامی ئێمە خزمەتکردنی هەڵەبجە و خەڵکە دڵسۆزەکەیەتی لە هەموو کاتێکدا.
بێلایەنی: پاراستنی هاوسەنگی لە گواستنەوەی هەواڵ و ڕێزگرتن لە هەموو چین و توێژەکان.
چی پێشکەش دەکەین؟ (بەشەکان و ڕووماڵەکانمان): "هەڵەبجە ٢٤" هەموو ڕەهەندەکانی ژیان لەم پارێزگایەدا ڕووماڵ دەکات:
هەواڵەکانی هەڵەبجە: ڕووماڵی سات بە ساتی ڕووداوە ناوخۆییەکان.
ئاوەدانکردنەوە وخزمەتگوزاری: بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان وداواکاریی هاوڵاتیان.
کولتور و ئەدەب: گرنگیدان بە مێژووی پڕ سەروەری هەڵەبجە و چالاکییە ئەدەبییەکان.
تەندروستی و ژینگە: تیشک خستنە سەر ژینگەی جوانی ناوچەکە و لایەنی تەندروستی گشتی.
وەرزش و گەنجان: پشتگیریکردنی تواناکانی گەنجان و هەواڵی وەرزشی ناوچەکە.
کوردستان و جیهان: بەستنەوەی هەڵەبجە بە گرنگترین گۆڕانکارییەکانی دەرەوە.
What's new in the latest 1.0.25
Informations Halabja 24 APK
Vieilles versions de Halabja 24
Téléchargement super rapide et sûr via l'application APKPure
Un clic pour installer les fichiers XAPK/APK sur Android!



