پێغەمبەرەكەت ‏بناسه

پێغەمبەرەكەت ‏بناسه

KENG.app
Aug 21, 2021
  • 31.3 MB

    फाइल का आकार

  • Android 5.0+

    Android OS

پێغەمبەرەكەت ‏بناسه के बारे में

Lahm Epda Pegymbari Nazdarman (Peace be upon him) Bansa and Hamou Sheti Darbari Ziyani Bazaneh

1- ناوی (محمد)ه ( ص ) ناوی باوكی (عبدالله)یه‌ باپیری (عبدالمطلب)ه گه‌لی عه‌ره‌به‌ هۆزی (قوڕه‌یشی)یه‌ ناسراوه‌ به‌ (ابوالقاسم).

2- ناوی دایكی (ئامینه)‌ی كچی (وه‌هه‌ب)ه ،كه‌به‌ڕێزترین ئافره‌تی قوره‌یش بوه‌ .

3- له‌سكی دایكی بوو كه‌ باوكی وه‌فاتی كرد.

4- له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌(12)ی مانگی(ربیع الاول) له‌ساڵی (571)ی زاینی له‌ساڵی فیل له‌شاری مه‌ككه‌ له‌ماڵی (ابو طالب)له‌دایك بوه‌ .

5- ئه‌وئافره‌تانه‌ی شیریان داوه پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیه وسلم)چوارن 1- (ئامینه‌)ی كچی وه‌هه‌ب 2- (به‌ڕه‌كه‌)ی حه‌به‌شی (ئوم ئه‌یمه‌ن) 3-(ثویبیه‌) 4- (حلیمه‌ سعدیه‌). به‌ڵام له‌هه‌موویان زیاتر (حلیمه‌ سعدیه)‌ بووه‌.

6- ته‌مه‌نی (6) ساڵ بوو دایكی وه‌فاتی كرد چووه‌ لای باپیری (عبدالمطلب).

7- ته‌مه‌نی (8)ساڵ بوو باپیری وه‌فاتی كرد چووه‌ لای مامی (ابوطالب).

8- له‌ته‌مه‌نی (12)ساڵی له‌گه‌ڵ مامی (ابوطالب)چوو بۆشام به‌ڵام له‌ڕێگه‌دا گه‌ڕایه‌وه‌ ، چونكه‌ (به‌حیرا)ی ڕاهیب ئامۆژگاری مامی كرد كه‌نه‌یبات بۆئه‌م سه‌فه‌ره‌ ، ووتی : ئه‌گه‌ر جوله‌كه‌ بیبینن ده‌یناسنه‌وه‌ و ده‌یكوژن ، ووتی : ئه‌م كوڕه‌ پله‌وپایه‌یه‌كی به‌رزی ده‌بێت .

9- له‌ته‌مه‌نی (25) ساڵی ژنی هێنا، ناوی خێزانی (خدیجه‌)بوو (رضی الله عنها).ناوی هه‌موو خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم) * خدیجه‌ی كچی خوهیلد * سوده‌ كچی زه‌معه‌ * عائیشه‌ كچی ابوبكر * حه‌فسه‌ كچی عومه‌ر * ئوم سه‌له‌مه‌ * ئوم حه‌بیبه‌ خێزانه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی جگه‌ له‌قوڕه‌یش چوارن • زه‌ینه‌ب كچی جه‌حش • جویریه‌ كچی حارس • زه‌ینه‌ب كچی خه‌زیمه‌ • مه‌یموونه‌ كچی حارس یه‌كێكیان عه‌ره‌ب نیه‌ ئه‌ویش *سه‌فیه‌ی كچی حه‌یی له‌به‌نی ئیسرائیله‌، وماریه‌ قبتی ئە‌مێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ میسره‌وه‌یه‌ .

10- سێ كوڕی هه‌بوو 1-(قاسم) 2- (عبدالله)نازناوی (طاهروطیب)بوو 3- (إبراهیم) هه‌رسێكیان به‌منداڵی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا مردن.

11- چواركچی هه‌بوو 1- (زینب) 2- (روقیه‌) 3-(ام كلثوم) 4- (فاطمه‌).

12- دوانزه‌مامی هه‌بوو 1- ئیمامی (حه‌مزه‌) 2- (ابوطالب) 3- (حارث) 4- (زوبه‌یر ) 5- (عبدالكعبه) 6- ئیمامی (عباس) 7- (ابولهب) 8- (موقه‌ووه‌م) 9-( قوثه‌م) 10- (حه‌جل) 11- (ضرار) 12- (غه‌یداق) به‌ڵام ته‌نها ئیمامی (حه‌مزه‌)و ئیمامی (عباس) موسڵمان بوون.

13- شه‌ش پوری هه‌بوو /خوشكی باوك 1- (صه فیه‌) 2- (عاتیكه)‌ 3- (نه‌ڕوا) 4- (ئومه‌یمه‌) 5- (به‌ڕڕه‌) 6- به‌یضاء (ام حكیم) به‌ڵام ته‌نها صه‌فیه‌ موسڵمان بوو .

14- به‌ (الصادق الامین) ڕاستگۆیی ده‌ست پاك به‌ناو بانگ بوو .

15- له‌ته‌مه‌نی (40) ساڵی له‌شاری (مه‌ككه) له‌ ئه‌شكه‌وتی (حیراء) له‌ (17) ڕه‌مه‌زان له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌حی بۆهات و بووه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( ﷺ ).

16- (3) ساڵ بانه‌گه‌وازی ئیسلام به‌نهێنی بوو له‌پاشان به‌فه‌رمانی خوا بانگه‌وازی ئاشكرا كرد.

17- ساڵی (10)پێغه‌مبه‌رایه‌تی ناونرا ساڵی ماته‌می (عام الحزن)به‌هۆی مردنی (ابوطالب) و(خه‌دیجه‌)هه‌رله‌وساڵه‌ش چوو بۆ(طائف) بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام

18- (1)ساڵ و(3)مانگ پێش كۆچ كردنی بۆشاری مه‌دینه‌ له‌ (27)ی مانگی (ڕه‌جه‌ب) له‌به‌شێكی شه‌و له‌شاری مه‌ككه‌وه‌ چووه‌ (المسج الاقصی) له‌وێوه‌به‌رز بۆ وه‌ بۆئاسمانه‌كان كه‌پێیی ده‌وترێت (الاسراء والمعراج) هه‌رله‌وشه‌وه‌ش له‌ئاسماندا نوێژ فه‌رز كرا.

19- (13) ساڵ له‌شاری مه‌ككه‌ مایه‌وه‌ له‌پاشان كۆچی كرد بۆشاری مه‌دینه‌.

20- (1)مانگی (محرم) سه‌ره‌ساڵی كۆچی.

21- له‌ساڵی (2)كۆچی له‌ (17) ڕه‌مه‌زان له‌ڕۆژی هه‌ینی غزای به‌در ڕوویدا ،موسڵمانان (313)كه‌س بوون وكافره‌كانیش (1000)كه‌س.

22- له‌ساڵی(3)كۆچی له‌(15)ی (شه‌وال)له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ غه‌زای ئوحود ڕوویدا موسڵمانه‌كان (700)كه‌س بوون و كافره‌كانیش (3000) كه‌س.

23- له‌ ساڵی (5)كۆچی له‌مانگی (شه‌وال) غه‌زای (الاحزاب)ڕوویدا،كافره‌كان (10)هه‌زار كه‌س بوون هێرشیان هێنابۆسه‌ر شاری مه‌دینه‌.

24- له‌ساڵی (6)كۆچی ڕێككه‌وتن نامه‌ی له‌گه‌ڵ (قوڕه‌یشی)یه‌كان كردبه‌ناوی ڕێككه‌وتنانه‌مه‌ی حوده‌یبیه‌ (صلح الحدیبیه‌).

25- له‌ساڵی (8)كۆچی له‌ (20)مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژی هه‌ینی فه‌تحی شاری مه‌ككه‌ی كرد.

26- پێغه‌مبه‌ری خودا ( ﷺ ) بۆخۆی له‌ (27)غه‌زادا به‌شداری كردوه‌و(47)سریه‌شی ناردوه‌ بۆغه‌زاكردن بۆخۆی به‌شداری نه‌كردوه‌.

27- یه‌كێك له‌كاره‌ گرنگه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ) ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی بوو له‌ بێ بڕوایی وكۆیلایه‌تی تاریكیه‌كان به‌ره‌و بڕواهێنان به‌تاك وته‌نهای خواو به‌ندایه‌تی بۆكردنی وڕووناكی ئیسلام.

بو زانيارى زياتر ئەپەکە بەردەستە ...

अधिक दिखाएं

What's new in the latest 1

Last updated on Aug 21, 2021
Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!
अधिक दिखाएं

वीडियो और स्क्रीनशॉट

  • پێغەمبەرەكەت ‏بناسه पोस्टर
  • پێغەمبەرەكەت ‏بناسه स्क्रीनशॉट 1
  • پێغەمبەرەكەت ‏بناسه स्क्रीनशॉट 2
  • پێغەمبەرەكەت ‏بناسه स्क्रीनशॉट 3
  • پێغەمبەرەكەت ‏بناسه स्क्रीनशॉट 4
  • پێغەمبەرەكەت ‏بناسه स्क्रीनशॉट 5
  • پێغەمبەرەكەت ‏بناسه स्क्रीनशॉट 6

پێغەمبەرەكەت ‏بناسه के पुराने संस्करण

APKPure आइकन

APKPure ऐप के माध्यम से सुपर तेज़ और सुरक्षित डाउनलोडिंग

एंड्रॉइड पर XAPK/APK फ़ाइलें इंस्टॉल करने के लिए एक-क्लिक करें!

डाउनलोड APKPure
thank icon
We use cookies and other technologies on this website to enhance your user experience.
By clicking any link on this page you are giving your consent to our Privacy Policy and Cookies Policy.
Learn More about Policies