500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری

EyeT Max
Feb 19, 2023

Informazioni su 500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری

٥٠٠ فەرموودە لە گەوهەرەکانی بوخاری

یەکێک لەو کەسایەتییانەی کاتێک ناوی دێت مسوڵمان خۆشحاڵ و ئاسوودە دەبێ، کاتێکیش بە ناوى ئەوەوە قسە دەکرێ دڵنیایی بۆ دێ، جگە لە ڕاستى و متمانە و دڵسۆزی هیچی دی بەسەر عەقڵ و دڵدا نایەت، بریتیە لە پێشەواى مەزن و ئەستێرەی درەوشاوەی نێو ئاسمانی زانایانی ئیسلام و پێشەواى فەموودەناسان: موحەممەدی کوڕی ئیسماعیلی بوخاری (خوا نغرۆی نێو ڕەحمەتی فراوانی بکات). جا ئەوەم باکرد، بۆ ئەوەى تۆی خوێنەر، یان قوتابی زانستی شەرعی، دڵنیاببیەوە کە هەرچی لەم نووسراوە دەیخوێنیەوە، قسەى ئەم پێشەوا مەزنەیەو لە زاری ئەوەوە وەرگیراوەو لە کتێبە صەحیحەکەى دەرهێنراوە، ئەویش لە پێغەمبەرى خۆشەویستمانەوە ﷺ گێڕاویەتیەوە. کۆی فەرموودەکانی ئەم نووسراوە بریتیە لە پێنج سەد (500) فەرموودە کە هەمووی لە (صحيح البخاري) دەرهێنراون، ئەوپەڕی حیکمەت و داناییم بینی لە دانران و دەرهێنانی فەرموودەکان، بۆیە بڕیارمدا بە زووترین کات پەیوەندی بە خاوەنەکەی بکەم و مۆڵەتی وەرگێڕانی لێ وەربگرم و واشم کرد. بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) کە دانەری ئەم کتێبەیە بە زمانی عەڕەبی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە مۆڵەتی پێدام، منیش ناوی خوام لێهێناو ستایشى شایستە بۆ پەروەردگارى خۆشەویستمان، وا چاوی بە دونیای چاپ هەڵهێناوە، پشتیوان بە خوا هەزاران جار چاپ دەکرێتەوە، قسە لەسەر ناوەڕۆکی ئەم کتێبە ناکەم، بۆ دووبارە نەبوونەوەی زانیاری و ماندوو نەکردنی خوێنەری خۆشەویست، چونکە دانەری بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) ورد ورد نوقتەى خستۆتە سەر پیت و، وەک پێویست باسی ناوەڕۆک و گەورەیی و پڕ بایەخی و پێویستی کتێبەکەی کردوەو درێژەى پێداوە، خواى مەزن لێى وەرگرتبێت، ئامین. داواکارم لە خواى میهرەبانم، ئەم کارەم تەنها بۆ ئەو بێت، ئەگەر بۆ غەیرى ئەویشم کردبێ، بە کردەوەى خراپ و نیەتی خراپی خۆمم لەگەڵ نەکات، بەڵکو بە بەزەیی و منەت و چاکەى خۆییم لەگەڵ بکات و کردەوەکەم لێ قبوڵ بکات. لە کۆتایی زۆر سوپاسی ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەم دەکەم کە وەک پیشەی هەمیشەییان هەر یەکەو بە شێوازێک هاوکاریم دەکەن و پشتیوانن بۆ کارەکانی بەندە، خواى بەرزو مەزن بە باشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە.

٢٢٠٢ -٠٨-٠٨ هــەولـێـر

Mostra AltroMostra meno

What's new in the latest 1.0.3

Last updated on Feb 19, 2023
Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!

Informazioni sull'APK 500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری

Ultima versione
1.0.3
Categoria
Istruzione
Android OS
Android 4.4+
Dimensione
158.3 MB
Sviluppatore
EyeT Max
Available on
Download APK sicuri e veloci su APKPure
APKPure utilizza la verifica delle firme per garantire download di APK 500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری senza virus per te.

Vecchie versioni di 500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری

Download super veloce e sicuro tramite l'app APKPure

Basta un clic per installare i file XAPK/APK su Android!

Scarica APKPure