このکتیبی دەنگی هیچについて
ケッテベキダンゲクルドナワザ
دایکێک تکای وایە جگە لەو بە کەس نەڵێن دایکە ئەوە قورسترین شتە کە دایک ھەستی پێبکات ھەستێکی وەھا مرۆڤ ھەلا ھەلا دەکات . دایکان بەو جۆرەن ھەمیشە پرسیاری چاوەڕوان نەکراو لە منداڵەکانیان دەکەن ھەمیشە یش وەڵامی چاوەڕواننەکراو وەردەگرن ھەمیشە نەک دوو دڵ بەڵکو ھەزار دڵن بەرامبەر منداڵەکانیان ئەوەش بزانن دایکتان نوسینی لە ھەردووکتان خۆشتر ویست ، ئەمە دانپێدانانێکی زۆر قورسە بۆ من وەکو دایکێک، بەڵام ناچارم دانی پێدا بنێم. من لە پێناوی نوسیندا توانیم واز لە ئێوە بھێنم ، بەڵام لەپێناوی ئێوەدا نەمتوانی واز لە نوسین بھێنم
کوڕەکەم ڕامین :
(( لە ژیانتدا خۆت بە ، لەوانی تر مەچۆ ، خۆت بە ، بە ھەموو ناشرینی و تایبەتمەندییەکانتەوە .......
ئەو باوەڕەت بۆ دروست ببێت
ژیان خۆی سزایە و چاوەڕوانی باشەی زۆر و خۆشی زۆری لێ مەکە . دەبێت ھەمیشە ئامادەبیت بۆ سزا ))
ناوی پەرتووک : ھیچ
بابەت : نامە
دانپێدانانەکانی دایکێک
نووسینی: کۆچەر ئەبوبەکر
خوێندنەوەی : فرمێسک ڕێبوار