”ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ

ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ

KENG.app
Jun 19, 2021
  • 5.0 and up

    Android OS

เกี่ยวกับ ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ

Lahm اپlikishnda tawwa پێwistyakani ڕۆژo and hikmetakani tda ونwon karawtaw

پێناسەی ڕۆژوو

لەڕووی زمانەوانیەوە بریتی یە لە:

ئیمساک وخۆ گرتنەوە لەهەموو ئەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە.

پێناسەی ڕۆژوو لەڕووی ئیستلاح وزاراوەی شەرعیەوە بریتی یە لە:

بەندایەتی کردن بۆ خودا بە خۆ گرتنەوە و خۆ پارێزی لەهەموو ئەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە لە دەرکەوتنی فەجرەوە تاوەکو ئاوا بوونی خۆر.

یەکەم : جۆرەکانی ڕۆژوو:

ڕۆژوو لە ڕووی ئەوەی کە فەرمانی پێ کراوە ، و ئەوەی کەڕێگری لێ کراوە دەبێتە دوو بەشەوە:

یەکەم: ئەو ڕۆژووەی کەفەرمانی پێ کراوە لەشەرع دا:

ئەمەش دوو جۆرە:

أ- ڕۆژووی واجب ، ئەمەش دوو جۆرە:

1- واجبە لەئەسڵدا ، واتە: بێ ئەوەی کەسەکە لەسەر خۆی فەرز کات ئەو لە ئەسڵدا فەرزە ، وەک ڕۆژووی ڕەمەزان.

2-لە ئەسڵدا واجب نی یە ، بەڵکو ئەوە کەسەکەیە لەسەر خۆی فەرز دەکات یاخود بەهۆی شتێکەوە فەرز دەبێت لەسەری، وەک ڕۆژووی نەزر ، و کەفارەت ، وقەزا کردنەوەی ڕۆژووە.

ب- ڕۆژووی سوننەت :

ئەمەش دوو جۆرە:

1- ڕۆژوویەک کە کاتێکی دیاری کراوی نی یە ، سوننەتە لەهەموو کاتێکدا ئەنجام بدرێت تەنها ئەو کاتانە نەبێت کەڕۆژوو گرتن تیایدا دروست نی یە وڕێگری لێ کراوە.

2- ڕۆژوویەک کە کاتێکی دیاری کراوی هەیە ، ئەوەش ئەو سوننەتانە دەگرێتە کەبەڵگەکانی دیاریان کردووە ، وەک ڕۆژووی شەشەڵان ، و دوو شەم وپێنج شەم ، وڕۆژی عەڕەفە ، و نۆ و دەی موحەڕەم.

دووەم: ئەو ڕۆژووانەی ڕێگریان لێ کراوە:

ئەمەش دوو جۆرە:

1- ڕۆژووی حەڕام: ئەوەش وەک ڕۆژووی دوو جەژنەکە

2-ڕۆژووی مەکڕوهـ : ئەوەش وەک ڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە بۆ کەسێک لەحەج بێت.

دووەم : فەزڵەکانى ڕۆژوو

بێگومان ڕۆژوو چەندان فەزڵی هەیە کەلە قورئان وسوننەدا ئاماژەی پێ دراوە ،لەوانە:

1- خوای پەروەردگار داویەتیە پاڵ نەفسی خۆی وفەرموویەتی: (الصوم لي وأنا أجزي به).

واتە: ڕۆژوو بۆ منە وخۆم پاداشتی دەدەمەوە.

2- لەڕۆژوودا سێ جۆر لەئارام گرتن کۆ دەبێتەوە.

3- ڕۆژوو لەڕۆژی دواییدا شەفاعەت بۆ خاوەنەکەی دەکات.

4- ڕۆژوو یەکێکە لەو کردەوانەی کەخودا پەیمانی داوە بەخاوەنەکەی لێی خۆش بێت وپاداشتی گەورەی بداتەوە

5- ڕۆژوو دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناح وتاوانەکان.

6- ڕۆژوو پارێزەرە لەئاگری دۆزەخ.

7- زۆر بەڕۆژوو بوون هۆکارێکە بۆ چوونە بەهەشت.

8- بۆنی دەمی ڕۆژووەوان لەلای خودا خۆشترە لە بۆنی میسک.

سێیەم: حیکمەت لەفەرز کردنی ڕۆژوو:

لەبەر ئەوەی مەساڵح وقازانجەکانی ڕۆژوو هەست پێدەکرێت لەلایەن کەسانی عەقڵ و سەلیمەوە ، وئەوانەش کەفیتڕەتیان تێک نەچووە ؛ خوای پەروەردگار وەک ڕەحمەتێک وچاکەکاریەک بەرانبەر بەندەکانی ڕۆژووی بۆ داناون بەڵکو ببێتە پارێزەریان وبردنیان بەرەو بەهەشت.

جا ڕۆژوو چەندان سوود وحیکمەتی گەورەی تێدایە ، لەوانە

1- ڕۆژوو ڕێگایەکە بۆ دەس خستنی تەقوای خودا .

2- کەسی ڕۆژووەوان هەست دەکات بەنیعمەتەکانی خودا .

3- ڕاهێنانی دەروون لەسەر خۆ ڕاگری وئارام گرتن وبەهێزی وبەرگە گرتنی ناخۆشیەکان.

4- ڕۆژوو دەبێتە هۆکاری لوت شکاندنی شەیتان.

5- ڕۆژوو دەبێتە هۆکاری ڕەحمەت وبەزەیی هاتنەوە بەهەژاراندا.

6- ڕۆژوو لاشە پاک دەکات لە جۆرەها شتی ناتەندروست ،ودەبێتە هۆکاری بەدەسهێنانی تەندروستیەکی باش وبەهێز بوون.

بو زانیاری زیاتر ئەپەکە بەردەستە بو داونلوکردن فەرموون ...

แสดงเพิ่มเติม

What's new in the latest 1

Last updated on Jun 19, 2021
Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!
แสดงเพิ่มเติม

วิดีโอและภาพหน้าจอ

  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ โปสเตอร์
  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ ภาพหน้าจอ 1
  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ ภาพหน้าจอ 2
  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ ภาพหน้าจอ 3
  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ ภาพหน้าจอ 4
  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ ภาพหน้าจอ 5
  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ ภาพหน้าจอ 6
  • ڕۆژوو و حیکمەتەکانێ ภาพหน้าจอ 7
APKPure ไอคอน

การดาวน์โหลดที่รวดเร็วและปลอดภัยเป็นพิเศษผ่านแอป APKPure

คลิกเพียงครั้งเดียวเพื่อติดตั้งไฟล์ XAPK/APK บน Android!

ดาวน์โหลด APKPure
thank icon
เราใช้คุกกี้และเทคโนโลยีอื่น ๆ บนเว็บไซต์นี้ เพื่อปรับปรุงประสบการณ์การใช้งานของคุณ
การคลิกลิงก์ใด ๆ ในหน้านี้แสดงว่าคุณยินยอมในส่วนของ นโยบายความเป็นส่วนตัว และ นโยบายคุกกี้ ของเรา
เรียนรู้เพิ่มเติม