Our website uses necessary cookies to enable basic functions and optional cookies to help us to enhance your user experience. Learn more about our cookie policy by clicking "Learn More".
Accept All Only Necessary Cookies
500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری simgesi

1.0.3 by EyeT Max


Feb 19, 2023

500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری hakkında

٥٠٠ فەرموودە لە گەوهەرەکانی بوخاری

یەکێک لەو کەسایەتییانەی کاتێک ناوی دێت مسوڵمان خۆشحاڵ و ئاسوودە دەبێ، کاتێکیش بە ناوى ئەوەوە قسە دەکرێ دڵنیایی بۆ دێ، جگە لە ڕاستى و متمانە و دڵسۆزی هیچی دی بەسەر عەقڵ و دڵدا نایەت، بریتیە لە پێشەواى مەزن و ئەستێرەی درەوشاوەی نێو ئاسمانی زانایانی ئیسلام و پێشەواى فەموودەناسان: موحەممەدی کوڕی ئیسماعیلی بوخاری (خوا نغرۆی نێو ڕەحمەتی فراوانی خۆ بکات). جا ئەوەم باکرد، بۆ ئەوەى تۆی خوێنەر، یان قوتابی زانستی شەرعی، دڵنیاببیەوە کە هەرچی لەم نووسراوە دەیخوێنیەوە، قسەى ئەم پێشەوا مەزنەیەو لە زاری ئەوەوە وەرگیراوەو لە کتێبە صەحیحەکەى دەرهێنراوە، ئەویش لە پێغەمبەرى خۆشەویستمانەوە ﷺ گێڕاویەتیەوە. کۆی فەرموودەکانی ئەم نووسراوە بریتیە لە پێنج سەد (500) فەرموودە کە هەمووی لە (صحيح البخاري) دەرهێنراون، ئەوپەڕی حیکمەت و داناییم بینی لە دانران و دەرهێنانی فەرموودەکان، بۆیە بڕیارمدا بە زووترین کات پەیوەندی بە خاوەنەکەی بکەم و مۆڵەتی وەرگێڕانی لێ وەربگرم و واشم کرد. بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) کە دانەری ئەم کتێبەیە بە زمانی عەڕەبی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە مۆڵەتی پێدام، منیش ناوی خوام لێهێناو ستایشى شایستە بۆ پەروەردگارى خۆشەویستمان، وا چاوی بە دونیای چاپ هەڵهێناوە، پشتیوان بە خوا هەزاران جار چاپ دەکرێتەوە، قسە لەسەر ناوەڕۆکی ئەم کتێبە ناکەم، بۆ دووبارە نەبوونەوەی زانیاری و ماندوو نەکردنی خوێنەری خۆشەویست، چونکە دانەری بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) ورد ورد نوقتەى خستۆتە سەر پیت و، وەک پێویست باسی ناوەڕۆک و گەورەیی و پڕ بایەخی و پێویستی کتێبەکەی کردوەو درێژەى پێداوە، خواى مەزن لێى وەرگرتبێت، ئامین. داواکارم لە خواى میهرەبانم، ئەم کارەم تەنها بۆ ئەو بێت، ئەگەر بۆ غەیرى ئەویشم کردبێ، بە کردەوەى خراپ و نیەتی خراپی خۆمم لەگەڵ نەکات، بەڵکو بە بەزەیی و منەت و چاکەى خۆییم لەگەڵ بکات و کردەوەکەم لێ قبوڵ بکات. لە کۆتایی زۆر سوپاسی ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەم دەکەم کە وەک پیشەی هەمیشەییان هەر یەکەو بە شێوازێک هاوکاریم دەکەن و پشتیوانن بۆ کارەکانی بەندە، خواى بەرزو مەزن بە باشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە.

٢٢٠٢ -٠٨-٠٨ هــەولـێـر

Çeviri Yükleniyor...

Ek UYGULAMA Bilgileri

En Son Sürüm

Güncelleme 500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری İste 1.0.3

Yükleyen

Elisa Pereira

Gereken Android sürümü

Android 4.4+

Available on

500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری Google Play'den İndirin

Daha Fazla Göster

En son sürümde yeni olan 1.0.3

Last updated on Feb 19, 2023

Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!

Daha Fazla Göster

500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری Ekran görüntüleri

Yorum Yükleniyor...
Diller
APKPure'a abone olun
En iyi Android oyunlarının ve uygulamalarının ilk sürümüne, haberlerine ve rehberlerine ilk erişen kişi olun.
Hayır, teşekkürler
Üye olmak
Başarıyla abone oldu!
Şimdi APKPure'ye abone oldunuz.
APKPure'a abone olun
En iyi Android oyunlarının ve uygulamalarının ilk sürümüne, haberlerine ve rehberlerine ilk erişen kişi olun.
Hayır, teşekkürler
Üye olmak
Başarı!
Şimdi bültenimize abone oldunuz.