کتێبی دەنگی| ئارام بە

Hussen Reus
2022年02月06日
  • 27.9 MB

    文件大小

  • Android 4.4+

    Android OS

關於کتێبی دەنگی| ئارام بە

阿拉姆巴

یاداشتنامەیەکە دەربارەی کۆمەڵێک شتی ژیان، کرانەوەی دەلاقەیەکی ڕوونە بەره و ئاسۆو هەڵسانەوەیە بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکان.

ئاشکرایە کۆمەڵگەی کوردی بە دۆخێکی خراپی سایکۆلۆژی گوزەر دەکات، بۆیە دەشێت کتێبی ئارامبە ئارامیەک ببەخشێ بە کۆمەڵگای کوردی و بەتایبەتی چینی گەنجان، بەو پێیەی کتێبەکە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک ووتەی بەنرخ و ئەزموونی گەنجێک بەناوی (عومەر العوظە) و لەلایەن نووسەری لاو (زامدار قادری) کراوەتە زمانی شیرینی کوردی.

کتێبی ئارام بە ktebi dangi aram ba

ئارام به، یاداشتنامەیەکە دەربارەی کۆمەڵێک شتی ژیان، کرانەوەی دەلاقەیەکی ڕوونە بەره و ئاسۆو هەڵسانەوەیە بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکان.

ئاشکرایە کۆمەڵگەی کوردی بە دۆخێکی خراپی سایکۆلۆژی گوزەر دەکات، بۆیە دەشێت کتێبی ئارامبە ئارامیەک ببەخشێ بە کۆمەڵگای کوردی و بەتایبەتی چینی گەنجان، بەو پێیەی کتێبەکە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک ووتەی بەنرخ و ئەزموونی گەنجێک بەناوی (عومەر العوظە) و لەلایەن نووسەری لاو (زامدار قادری) کراوەتە زمانی شیرینی کوردی.

جێگای ئاماژەپێدانە ئەم کتێبە لە چاپی (۲٨ ) وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی

ناوی کتێب : ئارام بە

بابەت : یاداشتنامە

نووسینی: عومەر العوظە

وەرگێڕانی: زامدار قادری

خوێندنەوە و کاری دەنگ : هەردی عەلی عەزیز

لە لاپەڕە ١٥٢ دا ھاتووە:

چەندە جوانە کاتێک خەمێکی قوڵی نێو دڵت لەبیرخۆت دەبەیتەوە پاشان ئەو ئایەتەت دەکەوێتەوە یاد: " لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًا "

واتە: نازانیت، ڕەنگە پەروەرێن دوای ئەوە شتێکی باشترت بۆ بھێنێتە پێش..

لە لاپەڕە ٤٧ دا دەخوێنینەوە:

ئازار بچێژە بۆ ئەوەی فێربیت

ئەو ژیانەی ئێمە قوتابخانەیەکە وانەو پەندمان پێ دەدات.

لات نامۆ نەبێت نزیکترین کەست ناپاکیت لەگەڵ بکات

لە ڕۆژگاری سەرسوڕھێنەری ئەمڕۆدا نائومێدی و جێھێشتن و پچڕانی پەیوەندیەکان یەکجار زۆرن

لاپەڕە ٣٢

کەسێکت خۆش نەوێت لەبەرجوانی چونکە دواتر پیردەبێت

کەسێکت خوش نەوێت لەبەر قسەشیرینی چونکە دواتر گازت لێ دەگرێت

کەسێکی ئارامگرت خۆش بوێت، چونکە شانازی پێوە دەکەیت

کەسێکی بە قەناعەتت خۆش بوێ، لەبەرئەوەی تۆ ئاسودە دەبیت

بەڵام عاشقی کەسێکبە کە ئایینەکەی خۆش دەوێت، چونکە لەگەڵت دەوەستێت و بەجێت ناھێڵێت و شانازی پێوە دەکەیت و ئاسودە دەبیت بە درێژایی ژیانت. بەڵێ ئەوە پێشەنگێکی زۆر چاکە.

کتێبێ (ئارام بە) نووسەری گەنج (عمر ال عۆزە) تاکو ئێستا ٢٨ چاپی لێکراوە، (زامدار قادری) وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانێ شیرینی کوردی.

بەم زوانە لە ناوەندی ئاوێر بڵاودەکرێتەوە.

更多收起

最新版本1.0的更新日誌

Last updated on 2022年02月06日
NEW

کتێبی دەنگی| ئارام بە歷史版本

在APKPure極速安全下載應用程式

一鍵安裝安卓XAPK/APK文件!

下載 APKPure