تەوبە ، مەرجەکانی ، دەرئەنجامەکانی
چۆن تەوبە بکەم
کۆکردنەوەو وەرگێڕانی: م.علی خان ئيمام وخەتیبی مزگەوتی قازی محمد لەکەلار
پێداچونەوەی: د.عبدالطيف أحمد + م.خليل أحمد
زۆربەی خەڵكی بەهاو هەقیقەتی تەوبە نازانن، چ جای ئەوەی پێی هەستن، ئەوانەشی بەهای تەوبە دەزانن، نازانن ڕێگای بەدەستهێنانی چۆنە، ئەگەریش ڕێگاكە بزانن چۆنێتی دەست پێكردنەكەی نازانن؟
جا وەرە لەگەڵماندا با بزانین هەقیقەتی تەوبە و ڕێگای بەدەستهێنانی چییە و چۆنە؟ بەو ئومێدەی لێی تێبگەین و بە ئامانجەكەی بگەین.
داوادەکەم لەخوای پەروەدگار لێمان وەربگرێت و نییەتمان خالصکات تەنها لەبەر ڕەزامەندی ئەو بوبێت.
وەزۆر سوپاس بۆئەو برادەرانەی یارمەتییان دام.
بەشداربە بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرنامەیە بۆ ئەوەی هەموومان تەوبە بکەین وبگەڕێینەوە بۆلای خوای گەورە خواش سبحان وتعالى لێمان خۆش بێت .