دربارهی کتێبی دەنگی|چل ڕێساکەی عەشق
گەرویستت ڕووناکی هەتاهەتایی تاقیبکەیتەوە دەبێت ڕابردو و ئایندە لە ئاوازت دربکەی
وەرگێڕانی: جەلیل کاکەوەیس
ئەم ڕۆمانە دەربارەی ژیانی کۆمەڵایەتی و پایەی زانستیی جەلالەدینی ڕۆمییە، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ شەمسی تەورێزیدا بەیەک دەگەن، ئیدی جەلالەدینی ڕۆمی دەست لە هەموو تەماحێکی دنیا هەڵدەگرێت و دەبێت بە جەلالەدینێکی دیکە و بەرەو ناوەوەی خۆی شۆڕدەبێتەوە و ڕواڵەتەکانی دنیا دەکاتە قوربانیی ڕامانە قووڵەکانی خۆی و عەشقی خودایی دەکاتە ئامانجی سۆفییەکی بێ نیاز و پشت لەدنیاکردوو. جگە لەوەش ئەم ڕۆمانە لە شێوەی تەکنیکێکی هونەریی ناوازەدا، لە دوو ڕۆمان، یان لە گێڕانەوەی دوو ڕووداو کە هەر یەکەیان لە سەردەمێکی جیا و دوور لە یەکتر ڕوویان داوە، پێک دێت و مەودای نێوانیان نزیکەی 800 ساڵە، بەڵام لەدواییدا لە یەک نوختەدا یەک دەگرنەوە کە ئەویش شۆڕبوونەوەیە بەرەو ناوەوەی نفس و هەوڵدانێکە بۆ پاککردنەوەی خود لە خڵتەی ڕواڵەتبازی...
لە بڵاوکراوەکانی زنجیرەی کتێبی دزگای چاپ و پەخشی سەردەم
چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی (بە ئینگلیزی: چهل قوانین از عشق: رمان از مولانا) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری تورک ئەلیف شەفەقەوە نووسراوە لە ساڵی 2009 وە لەساڵی 2010 ەش بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی وە یەکێکەیشە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکان [1] ڕۆمانەکە زیاتر لە 600 ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە. چیڕۆکی ڕۆمانەکە پێکەوە گرێدانی کلتووری ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتیە بەڵام ھەریەکەو لە کەش و سەردەمی خۆیەوە. ڕووداوەکان لە دوو سەردەمی جیاواز، سەدەی دوانزەھەم و سەدەی بیستویەکی ئێستا ڕوودەدەن، ئەمیش دەربارەی پەیوەندی ڕۆحی نێوان دوو سۆفیی وەک (جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی) کە کاریگەرییان دوای نزیکەی ھەشتسەد ساڵ دەکەوێتە سەر ڕۆماننوسێکی ڕۆژئاوایی بە ناوی عەزیز زاھارا.
جدیدترین 1.0 چه خبر است
اطلاعات کتێبی دەنگی|چل ڕێساکەی عەشق APK
نسخههای قدیمی کتێبی دەنگی|چل ڕێساکەی عەشق
کتێبی دەنگی|چل ڕێساکەی عەشق 1.0

دانلود فوق سریع و ایمن از طریق برنامه APKPure
برای نصب فایل های XAPK/APK در اندروید با یک کلیک!