Sirwan Arabic

Sirwan Arabic

Darawan Mubarak
Jul 31, 2020
  • 42.0 MB

    파일 크기

  • Android 4.1+

    Android OS

Sirwan Arabic 정보

ئەپڵیکەیشنی زمانی عەرەبی پۆلی (١٠،١١،١٢ ، فێربوونی زمان) م. سیروان عبدالرحمن

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

سەرەتا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەى كە فێرى كردم كە لە كاتێكدا لەدایك بووم هیچم نەدەزانى ، سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەى كە یارمەتیدام بگەم بەم پلە و ئاستە ، ئەو زاتەى بەردەوام نوقمى ڕەحمەت و نیعمەتە نەبڕاوەكانى خۆى كردووەم.

خوێندكارى ئازیز و خۆشەویست دواى چەندین سالأ خزمەتكردن لە ڕێگەى تۆماركردنى وانەكانى پۆلى دوازدەیەم و یازدەیەم و دەیەمى ئامادەیی و فێربوونى زمانى عەرەبى و بلآو كردنەوەى سەرجەم وانەكان لە یوتیوب، هەروەها دروستكردنى مەلزەمە بە شێوەیەك كە لە سەرتاسەرى هەرێمى كوردستان بەكارهێنراوە و خوێندكارێكى زۆر لێآ سودمەندبوونە ، پێم خۆش بوو ئەمجارە لە پرۆژەیەكى ناوازە و زۆر جیاوازدا برەو بەكارەكانم بدەم و بە ڕێگەیەكى جیاوازتر خزمەت بە خوێندكاران بكەم و بتوانن لە وانە و مەلزەمەكان سودمەندبن ، بۆیە هەستام بە ئەنجامدانى ئەم پرۆژەیە، كە ئەویش ئەم ئەپلیكەیشنەیە بە ناوى ( sirwan arabic ).

لەم ئەپلیكەیشنەدا ئەم كارانەم ئەنجامداوە تا زیاتر خوێندكار سوودمەندبێت و بتوانێت بە بآ مامۆستا هەموو بابەتەكان فێرببێت و هیچ گرفتێكى تیا نەمێنێت.

خوێندكارى ئازیز ئەم ئەپلیكەیشنە لە چوار بەش سەرەكى پێكهاتووە،

بەشێكیان تایبەت كراوە بە پۆلى دوازدەیەم كە سەرجەم وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ و زۆر جیاواز و ناوازە تۆماركراوە كە خوێندكار بە سەیر كردنى هیچ گرفتێكى نامێنێت لەو بابەتەدا،

هەروەها وانەكان بە شێوەى ( پى دى ئیف) دانراوە كە بۆ زمانى كوردى وەرگێڕدراوە ، سەربارى ئامادەكردنى چەندین پرسیار لە هەربابەتێك لەگەلأ دانانى پرسیارە وزارییەكان لەو بەشەى كە لێآ هاتۆتەوە تاوەكو خوێندكار ئاگادار و ئاشناى پرسیارە وزارییەكان بێت ،

هەروەها هەر وانەیەك كە خوێندكار گوێآ لێدەگرێت دەتوانێت تاقیكردنەوە لەو وانەیەدا ئەنجام بدات ، هەر لەم بەشەدا بەشى تاقیكردنەوەكان دانراوە، بۆ ئەوەى خوێندكار كاتێك وەحدەیەكى دەخوێنێت بتوانێت لەو وەحدەیەدا تاقیكردنەوە ئەنجام بدات،

خوێندكارى ئازیز و خۆشەویست لەم ئەپلیكەیشنەدا بەشێكى تر تایبەت كراوە بە تاقیكردنەوە كە ڕۆژانە یان هەفتانە پرسیارى بۆ زیاد دەكرێت بە بەردەوامى تا خوێندكار زیاتر ئاشناى تاقیكردنەوە بێت و بتوانێت نمرەیەكى بەرز لە تاقیكردنەوەى وزارى بەدەست بهێنێت ،

هەروەها بەشێكى تر دانراوە كە لە ڕێگەیەوە خوێندكار دەتوانیت پرسیار ئاراستەى مامۆستا بكات و وەلآمەكەی دەست بكەوێت.

بەشێكى ترى ئەم ئەپلیكەیشنە تایبەت كراوە بە خوێندكارانى پۆلى یازدەیەم و دەیەمى ئامادەیی ، لەم بەشەشدا وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ باسكراوە ، لەگەلأ دانانى بابەتەكان بە شێوەى ( پى دی ئێف) كە وەرگێڕدراوە بۆ زمانى كوردى، لەگەلأ دانانى چەندین پرسیار لە بەشى تاقیكردنەوە تا خوێندكار تاقیكردنەوە ئەنجام بدات و ئاستى باشتر بێت لەو بابەتەى كە گوێآ لێدەگرێت و فێرى دەبێت.

بەشێكى ترى ئەم ئەپلیكەیشنە تایبەت كراوە بە فێربوونى زمانى عەرەبى ، لەم بەشەدا وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ ئامادەكراوە تا فێرخواز زیاتر سوودمەند بێت لەگەلأ دانانى بابەتەكان بە شێوەى (پى دى ئێف) ، ئەم بەشە كراوە بە چوار ئاستەوە ، كە چەندین ڕێگەو شێواز بەكار هێنراوە تا فێرخواز زیاتر سوودمەند بێت.

لە كۆتاییدا هیوادارم ئەم كارەشم وەكو وەكو سەرجەم كارەكانى ڕابردووم جێگەى قبولأ بێت لە لاى خوێندكار و فێرخوازان ، بە هیواى ئەوەى كە هەمووان لێآ سوودمەند بن.

م. سیروان عبدالرحمن

더 보기

What's new in the latest 1.4

Last updated on 2020-07-31
چاککردنی هەڵەیەک
더 보기

비디오 및 스크린 샷

  • Sirwan Arabic 포스터
  • Sirwan Arabic 스크린샷 1
  • Sirwan Arabic 스크린샷 2
  • Sirwan Arabic 스크린샷 3
  • Sirwan Arabic 스크린샷 4
  • Sirwan Arabic 스크린샷 5
  • Sirwan Arabic 스크린샷 6
  • Sirwan Arabic 스크린샷 7

Sirwan Arabic의 오래된 버전

APKPure 아이콘

APKPure 앱을통한매우빠르고안전한다운로드

한번의클릭으로 Android에 XAPK/APK 파일을설치할수있습니다!

다운로드 APKPure
thank icon
사용자 환경을 개선하기 위해 이 웹 사이트의 쿠키 및 기타 기술을 사용합니다.
이 페이지의 링크를 클릭하면 당사의 개인 정보 보호 정책쿠키 정책에 동의하는 것입니다.
더 알아보기