حوکمەکانی بانگ و قامەت
حوکمەکانی بانگ و قامەت 정보
حوكمهكانی بانگ و قامهت
بانگ لەزمانەوانیدا : بەواتای زانین و ئاشكراكردن دێت, سەرچاوەكەشی بەم شێوەیە وەرگیراوە (التأذين مصدر أذن- يؤذن- أذانا, ومؤذا) وە دەوترێت (أذنت بهذا الأمر) ڕێگەم بەم كارە دا, واتە : زانیم, یان دەوترێت آذنني فلان, فڵان كەس پێی وتم ، واتە : ئاگاداری كردمەوە (1).
هەر وەكو خوای گەورە فەرموویەتی [وأذن في الناس بالحج] [الحج : 27], واتە [جاڕ بدە بە ناو خەڵكیدا كاتێك دێنە لات بۆ حەج] واتە : ئاگاداریان بكەرەوە.
هەروەها الأَذَانُ ، وَالْأَذِيْنُ وَالتَأْذِيْنُ ، هەموویان بە واتای بانگكردنە بۆ نوێژ (2).
بانگ لە ڕوانگەی شەرعەوە : زیكرێكی تایبەتە كه ئایينی ئیسلام دایناوە بۆ ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان و, بانگكردنی موسڵمانانە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو عیبادەتە (3) وە لەلایەن زانایانەوە چەند پێناسەیەکی تری بۆکراوە وەکو :
• بریتیيە لە بانگەوازكردن بۆ نوێژ بە چەند وتەیەكی تایبەت (4).
• عیبادەتێكی خواییە بە بانگەوازكردن بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان بە چەند وتەیەكی دیاریكراو (5).
كەواتە بانگدان عیبادەتە وەكو چۆن بەجێگەیاندنی نوێژ و زەكات و حەج و ڕۆژوو عیبادەتن.
What's new in the latest 2.0
حوکمەکانی بانگ و قامەت apk 정보
حوکمەکانی بانگ و قامەت의 오래된 버전
حوکمەکانی بانگ و قامەت 2.0
حوکمەکانی بانگ و قامەت 1.1
حوکمەکانی بانگ و قامەت 1.0
APKPure 앱을통한매우빠르고안전한다운로드
한번의클릭으로 Android에 XAPK/APK 파일을설치할수있습니다!