About حوکمەکانی بانگ و قامەت
حوكمهكانی بانگ و قامهت
بانگ لەزمانەوانیدا: بەواتای زانین و ئاشكراكردن دێت، سەرچاوەكەشی بەم شێوەیە وەرگیراوە (التَّأْذِيْنُ مَصْدَرُ أَذَّنَ- يُؤَذِّنُ- أَذَانًا، وَمُؤَذِّاً)، وە دەوترێت (أَذَّنْتُ بِهَذَا الْأَمْر)، ڕێگەم بەم كارە دا، واتە: زانیم، یان دەوترێت آذَنَنِي فُلَانٌ، فڵان كەس پێی وتم، واتە: ئاگاداری كردمەوە(1).
هەر وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: [وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ]، [الحج: ٢٧]، واتە: [جاڕ بدە بە ناو خەڵكیدا كاتێك دێنە لات بۆ حەج]، واتە: ئاگاداریان بكەرەوە.
هەروەها الأَذَانُ، وَالْأَذِيْنُ وَالتَأْذِيْنُ، هەموویان بە واتای بانگكردنە بۆ نوێژ(2).
بانگ لە ڕوانگەی شەرعەوە: زیكرێكی تایبەتە كه ئایينی ئیسلام دایناوە بۆ ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان و، بانگكردنی موسڵمانانە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو عیبادەتە(3)، وە لەلایەن زانایانەوە چەند پێناسەیەکی تری بۆکراوە وەکو:
•بریتیيە لە بانگەوازكردن بۆ نوێژ بە چەند وتەیەكی تایبەت(4).
•عیبادەتێكی خواییە بە بانگەوازكردن بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان بە چەند وتەیەكی دیاریكراو(5).
كەواتە بانگدان عیبادەتە وەكو چۆن بەجێگەیاندنی نوێژ و زەكات و حەج و ڕۆژوو عیبادەتن.
What's new in the latest 2.0
حوکمەکانی بانگ و قامەت APK Information
Old Versions of حوکمەکانی بانگ و قامەت
حوکمەکانی بانگ و قامەت 2.0
حوکمەکانی بانگ و قامەت 1.1
حوکمەکانی بانگ و قامەت 1.0

Super Fast and Safe Downloading via APKPure App
One-click to install XAPK/APK files on Android!