Tafsiri raman تەفسیری ڕامان 정보
ته‌فسيرى ڕامان له‌نوسینی به‌ڕێز : مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
ته‌فسيرى ڕامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان
له‌نوسینی به‌ڕێز : مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود-به‌ره‌حمه‌ت بێت
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌فسیری ڕامان :
- له دیارترینی تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری ڕامان ئه‌وه‌یه كه تهفسیرێكی مام ناوه‌نده, نه زۆر كورته كه خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات, وه نه زۆر درێژهیشی پێ دراوه كه خوێنه‌ر ماندوو بكات.
- له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوورهتێك پێشهكیهكی كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سوورهتهكهی نوسیووه, سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانهی كه سوورهتهكه له خۆی گرتووه به كورته له پێشهكییهكهدا باسكراوه.
- له‌سه‌ره‌تای زۆربه‌ی سوورهتهكاندا هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی سوورهتهكهی هێناوه‌و هه‌ر ئایهتێكیش هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بوبێ هێناویه‌تی .. به‌ڵام مامۆستا تا هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی (بوخاریی و موسلیم) ههبوبێ, په‌نای بۆ هیچ ریوایهتێكی تر نه‌بردووه.
-وه له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا باس و خواستی فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئوهحكامهكانی تر كردوه
-زۆر به وردی باسی بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباروهی ئه‌هلی سووننهت كو جه‌ماعه‌تی له‌سه‌ر ستۆربهی بابه‌كان.
-به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر بابه‌تی ناو‌و سیفاتی خوای په‌روه‌ردگارو راو بۆچوونی سه‌له‌فی ته‌رجیح داوه.
-له هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی هێناوه‌و باسكردوه.
-وه‌ڵامی گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی میر ئدی.
-فهرههنگۆكێك دانراوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له رێزمانی ئهێمهدا به‌كار نه‌وه‌ێن راو وتوهێن راو وتوهێن
-سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبييەكانى ناو ئەم تەفسيرە كراوەتەوە بە كوردى و هيچ دەقێك نەماوە نەكرابێتەوەبە كوردى.
- سەرجەم فەموودەكان لەلايەن (عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود) وە (تخريج و تحقيق) كراوە بە شێوەيەكى زانستيانە, وە لە هەر شوێنێك پێويستى بە تێبينى و سەرنج هەبووبێت لەلايەن لێكۆڵەرى تەفسيرى ڕامانەوە بۆي زياد كراوەو وردبينى بۆ كراوە.
مه‌نهه‌جی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی :
-مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ"له ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووهو ته‌رجیحی رای سهو
-ته‌فسیری قورئانی به قورئان كردووه ، ئه‌گه‌ر نا به فه‌رمووده ، ئه‌گه‌ر نا به وته‌ی هاوهلاَن و پاشان تابعین.
-خۆی دوور گرتووه له ئیسرائلیات و هه‌ندێ راو بۆچوونی دوور له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ساڵح.
-له بواری ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره‌دا رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و پاشینانی ئه‌م ئومه‌ته‌ی گرتوهواو
- له هه‌ر شوێنێك پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی بوبێ, به‌تایبه‌ت له بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری ئیسلامی‌دا به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوهكانی ئه‌هلی سووننهت, راڤه‌ی زیاتری بۆ كردووه.
-هه‌ر ئایه‌تێك یان سوورهتێك هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر چاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتب ، مامۆستا هێناویه‌تی.
- هه‌ر جۆره تهفسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی زانایانی پێشینان نه‌گونجاو بوبێ, وه‌ك هه‌ندێ له راڤهكارانی ته‌فسیر هێناویانه سه‌باره‌ت به (چیرۆكی غهرانیق) و هه‌ر شتێكی تری وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب سلاوی خوایان له‌سه‌ر بێ .. مامۆستا خۆی به دوورگرتووه له‌و جۆره راوبۆچوون و زیاده ڕه‌ویكردنانه.
-له زۆربه‌ی ته‌فسیری ئایه‌ته‌كاندا رێنمایی ئایه‌ته‌كانیشی هێناوه.
What's new in the latest 1.6.0
- چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک.