زانیاری بو ژنانی دووگیان
About زانیاری بو ژنانی دووگیان
Lahm اپلکیشیده hmu babiteke efratani doogian shikrawataw bakourt and pokhti
خانمان لەو کاتەوەی دەزانن دوگیانن پزیشکێکی تایبەت بە خۆیان دیاری دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێنمایی تەواویان پێ بدات ھەتا ئەو کاتەی منداڵیان دەبێت، بۆ ئەوەش زۆر پێویستە ئافرەت لە ماوەی دووگیانیدا ئەم پرسیارانە لە پزیشکەکەی بکات بۆ ئەوەی زانیاری تەواوی لەسەر وەربگرێت.
١-چ جۆرێک لە خۆراک ھەیە کە لەگەڵ سکەکەی تۆ گونجاوە و دەتوانیت بیخۆیت؟
بۆ ئەوەی توشی ھەڵە و کێشە نەبیت باشتر وایە ئەم پرسیارە لە پزیشکەکەت بکەیت بۆ ئەوەی ڕێنمایی تەواو پێویستت پێ بدات نەک خەڵکی ئاسایی و خواردنە بەسوود و زیانبەخشەکانت بۆ جیابکاتەوە.
٢-جووتبون لەماوەی دووگیانیدا ئاساییە یان نا؟
ھەندێکجار جووتبون مەترسی لەسەر دووگیانی دروست دەکات لەبەر ئەوە باشتر وایە خۆت و ھاوسەرەکەت لەسەر ئەم بابەتە زانیاری تەواوتان ھەبێت.
٣-ئەو ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکیانە چین کە لەشت پێویستی پێیەتی؟
جەستەی ھەندێک ئافرەت لەماوەی دووگیانیدا لاوازە و پێویستە ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی وەربگرێت بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشی پارێزراوبێت.
٤-ئەو چالاکیانە چین کە لە ماوەی دووگیانیدا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت؟
ئەنجامدانی ھەندێک جۆری چالاکی و جوڵە ڕەنگە ببێتە ھۆی لەبارچوونی منداڵ، باشتر وایە ئەو پرسیارە لە پزیشکەکەت بکەیت کە کام جۆری جوڵە بۆتۆ ئاساییە و کامەش زیان بەخشە.
٥-چی بکەیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی منداڵت ببێت؟
ئەم پرسیارە دەتوانیت سەرەتای مانگی حەوت یان ھەشتی دووگیانی لە پزیشکەکەت بکەیت بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و زانیاری پێویست لەسەری.
ئەپەکە بەردەستە دایبەزینن ...
What's new in the latest 6
زانیاری بو ژنانی دووگیان APK Information
Old Versions of زانیاری بو ژنانی دووگیان
زانیاری بو ژنانی دووگیان 6
Super Fast and Safe Downloading via APKPure App
One-click to install XAPK/APK files on Android!