About ڤیتامین و کانزاکان
Lahm پڕۆgramada Ashnatan Dakhin Be ژMariyak Zr Vitamins and Sudakani
ئایا گۆڕانی دۆخی تەندروستی بەواتای کەمی شتێک دێت لە جەستەدا؟ بزانە جەستەت چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەکات کاتێک دەیەوێت پێت بڵێ ڤیتامین و کانزاکانت کەمە.
١. دروستبوونی قڵێش لە کەناری دەمدا، دەگونجێ بەهۆی کەمی ڤیتامین B12ەوە بێت: دروست بوونی قڵیش و ئازار لە دەوروبەری دەم ئاماژەیەکە بۆ کەمی ڤیتامین B12، ئەم ڤیتامینە پێکهاتەیەکی سەرەکییە بۆ دروستبوون و گەشەی خانەکان و بەبێ بوونی ئەم ڤیتامینە، جەستە ناتوانێ بەڕادەی پێویست پێست نوێ بکاتەوە و خانەکانی دەوری لێو دروست بکاتەوە.
ئەم ڤیتامینە بەهەمان شێوە گرنگە بۆ گۆڕینی خۆراک بۆ وزە، هەر بۆیە ماندویی و سەر ئێشەش لە نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینەن.
چارەسەر: ئەوە کەسانەی شیر دەخۆنەوە بەدەگمەن ڤیتامین B12یان کەم دەکات و خواردنەوەی تەنها یەک پەرداخی 250 میلیگرامی (پەرداخێکی ئاسایی) لە ڕۆژێکدا کێشەکە چارەسەر دەکات.
٢. کەمبوونەوەی هەستی تام کردن، بەهۆی کەمی ماددەی (زینک)ەوەیە: توێژینەوەیەک لە زانکۆیەکی ئیرلەندا دەریدەخات، ئەو کەسانەی ماددەی کانزای (زینک) لە خوێنیاندا کەمە، کەمتر تامی سوێری (خوێ) دەچێژن.
نیشانەکانی دیکەی کەمی ئەم کانزایە، توشبوونی نەخۆشییەکانی وەک سەرما و هەڵامەتە بە ڕادەیەکی زۆر و دواکەوتنی چاکبونەوەی برین، بەوپێیەی کانزاکە سودێکی زۆری هەیە لە چالاک کردنی سیستەمی بەرگری لەشدا.
چارەسەر: گۆشتی سور (گۆشتی بەرخ و گۆشتی مانگا- قیمە) سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە کانزای (زینک) و پێویستە هەفتەی یەک جار ڕێژەیەکی کەمیان لێ بخورێت، سەرچاوەکانی دیکەی دەوڵەمەند بەم کانزایە، گوێز و دانەوێڵەیە.
٣. نا ئارامی گەدە، بەهۆی کەمی ڤیتامین A: دەبێتە هۆی زیادکردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی بەهۆی بەکتریاوە.
چارەسەر: خواردنی گوێزەرێک ڕۆژانە باشترین و ئاسانترین چارەسەرە، خۆراکەکانی دیکەی دەوڵەمەند بەم ڤیتامینە، جگەر (دوو هەفتە جارێک)، بەڵام ئافرەتانی دووگیان دەبێت ئاگاداری خواردنی جگەر بن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین A تێدایە و زیانی بۆ کۆرپەلە هەیە.
٤. هەستکردن بە ئازار لە هەموو جەستەدا، بەهۆی کەمی ڤیتامن D :لاوازی ئێسک نیشانەی کەمی ڤیتامین D دەگەێنێت بۆماویەکی درێژ، بەڵام ئازاری هەموو جەستە و لاوازی و ماندویی نیشانەی کەمی ئەم ڤیتامینەیە بۆ ماوەیەکی کورت.
چارەسەر: خواردنی ماسی چەور (ڕۆنی ماسی)، گەر هەفتەی دوو جار بخورێت باشترین سەرچاوەی ئەم ڤیتامینەیە، وەک ماسی سالمۆن و ساردین و پیلچارد، هەروەها بەسەربردنی ماوەی 20 خولەک لەبەردەم تیشکی خۆر بەبێ بەکارهێنانی کرێمە دژە خۆرەکان، ڕێگایەکی باشی دیکەی دەستکەوتنی ڤیتامین Dیە.
بو خویندنەوەی دڕیژەی بابەتەکان پروگرامەکە دابەزینن ئیستا
What's new in the latest 1
ڤیتامین و کانزاکان APK Information
Old Versions of ڤیتامین و کانزاکان
ڤیتامین و کانزاکان 1

Super Fast and Safe Downloading via APKPure App
One-click to install XAPK/APK files on Android!