About TechnoShan
تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد بە زمانی کوردییەکی سادە
بەخێر بێیت بۆ پۆدکاستی تەکنۆشەن، ئێرە شوێنێکی تایبەتە بۆ تۆ بۆ تێگەیشتن لە جیهانی خێرای ژیریی دەستکرد (AI) و تەکنەلۆجیا لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی زانیارییە تەکنەلۆجیە ئاڵۆزەکان شەن و کەو بکەین و بیانکەین بە چیرۆکێکی سادە و سوودبەخش بۆ هەمووان.
تەکنۆشەن لەلایەن پانێڵێکی ناوازە لە چوار شارەزاوە پێشکەش دەکرێت، کە بە کۆی گشتی هەریەکەیان زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموونیان لەم بوارەدا هەیە:
د. عەبدولباسط کامل: هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە ژیریی دەستکرد
هەردەوان مەحموود کاکەشێخ: قوتابی دکتۆرا و مامۆستای زانکۆ
حازم جاف: ئەندازیار
هێمن ئیبراهیم: هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە ژیریی دەستکرد
بۆچی دەبێت گوێ لە تەکنۆشەن بگریت؟
تەکنۆلۆجیا بەزمانێکی سادە : تەکنۆلۆجیا و ژیریی دەستکرد بە زمانێکی سادە و ڕوون شیکاری دەکەین، بە جۆرێک کە خوێندکار، خاوەنکار و هاووڵاتی ئاسایی لێی تێبگات.
دیدگای ناوخۆیی و جیهانی: گفتوگۆکانمان تەنها باس لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان ناکەن، بەڵکو کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەم تەکنەلۆجیایانە لەسەر بازاڕ و ژیانی ڕۆژانەی کوردستان دەخەینە ڕوو.
کواڵێتی بەرز: بەرهەمێکی دەنگی و ڤیدیۆیی کوالێتی بەرز، بۆ ئەوەی بە چێژەوە گوێبیست و بینەرمان بیت.
ئەپەکە دابگرە و ببە بە بەشێک لە لە ئێمە. تەکنۆلۆجیا چاوەڕێت دەکات!
What's new in the latest 1.0.9
TechnoShan APK Information
Old Versions of TechnoShan
Super Fast and Safe Downloading via APKPure App
One-click to install XAPK/APK files on Android!



